بڕیارە ئەمڕۆ بەپێی ئەو خشتەیەی دانرابوو، دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەست پێ بكات و پەروەردەی هەولێریش ئاگاداری بڵاو دەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 12ـی ئادار، لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێردا هاتووە، بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئاگادار دەكەینەوە، ئەمڕۆ پێنجشەم لە سەعات 10ـی بەیانی بۆ سەعات یەكی دوای نیوەڕۆ، سەردانی دیوانی پەروەردە بەشی ژمێریاری بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی دوو.
ئاماژە بەوەش كراوە، بۆ وەرگرتنی مووچەكان پێویستە بەڕێوەبەر مۆری قوتابخانە لەگەڵ خۆی بهێنێت.
ئەوە لە كاتێكدایە لە هەرێمی كوردستان هەزاران مامۆستای گرێبەست هەن و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەیان بۆ دابین دەكات.