پارەی هاوپەیمانان بۆ مانگی دوو گەیشتە سەر حیسابی وەزارەتی پیشمەرگە و ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 12ـی ئادار، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردووەتەوە، دوای ئەوەی هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی دوو خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان ئەنجام دراون.
ئاماژە بەوەش كراوە، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ پێنجشەم دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.