بەرپرسێكی یەكێتی وازهێنانی لە حزبەكە راگەیاند

:: PM:03:08:12/03/2026 ‌
سكرتێری یەكێتیی ژنانی كوردستان /یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان/ دەست لەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی و لە حزبەكەی راگەیاند. 

ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی ئادار، لەیلا عەبدوڵا سكرتێری یەكێتیی ژنان لە واڵی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردەوە، دەست لەكاركێشانەوەی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیاندووە. 

ئەو نووسیویەتی، دوای ئەوەی لە كۆنگرەی یەكێتیی ژنان بە دەنگی خۆم دەرچووم و لە ماوەی رابردوودا خزمەتی زۆرم كردووە كە مێژوویش ئەو شایەتییە دەدەن، تەنانەت لەناو حزبیشدا كاری زۆرم كردووە، بەڵام بۆ هیچ ئیمتیازێك هەوڵم نەداوە.

ئەو كە هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەكەی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام دووپاتی كردووەتەوە كە دەستی لە بەرپرسیاریەتیی یەكێتیی ژنان و لەناو حزبیشدا وازی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هێناوە. 







وشە - وشه‌