فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، داوا لە هاووڵاتییان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكات پابەندی رێنوێنییەكان بن.
ڕاگەیەندراوەكە دووپات لە قەدەغەكردنی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی شوێنە بەئامانجگیراوەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و نزیكبوونەوە لەو شوێنانە دەكاتەوە.
هەروەها داوا لە میدیاكان دەكات بە بەرپرسیاریێتییەوە مامەڵە بكەن و شوێنی ڕووداوەكان ئاشكرا نەكەن، بە پێچەوانەوە سەرپێچیكاران ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.