دیموكرات: بە درۆن هێرشكرایە سەرمان

:: PM:03:39:13/03/2026 ‌
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە دۆڵی ئاكۆیان بە چەند درۆن كرانە ئامانج لە راگەینراوێكدا دەڵێ، "لە هێرشەكە دوو درۆن بەكارهێنراون".

ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئادار، حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی بە دوو درۆن هێرشی كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگەی حزبی دیموكرات لە دۆڵی ئاكۆیان". 

ئاماژە بەوەيش كراوە، ئەم هێرشە نوێیەی سوپای پاسداران لە كاتێكدایە شەوی ڕابردوويش كەمپێكی بنەماڵەكانی حزبی دیموكرات لە نزیك كۆیە بە درۆن كرابووە ئامانج.

روونكراوەتەوە، كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای شەپۆلی نوێی ئەم شەڕەوە تا ئێستە زیاتر لە 20 مووشەك و درۆنی لە كەمپی بنەماڵەكان و هێزی پێشمەرگەی حزبی دیموكرات داوە.



وشە - رامیار جەواد