لە سبەیەوە هاتوچۆی هاووڵاتییان و گەشتیاران و بازرگانان لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بۆ ئێران دەست پێ دەكاتەوە.
ئەمڕۆ شەموو 14ـی ئادار، سیروان حوسێن گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران، بە "وشە"ـی راگەیاند، هەموو بازرگانان و كۆمپانیاكان و هاوردەكاران و هەناردەكاران و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، سبەی دەتوانن هاتوچۆ بۆ ئێران دەست پێ بكەنەوە.
دەشڵێت، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەگەڵ دەروازەی گومرگی تەمەرچینی ئێرانی لە ڕووی هاتوچۆی گەشتیاری و جووڵەی بازرگانییەوە دەكرێتەوە و وەك جاران ئاسایی دەبێتەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە ماوەی 15 رۆژە بەهۆی هێرشی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاتوچۆ و بازرگانی لە دەروازەكە وەستابوو.