سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان هێرشی سەر کونسوڵگەى ئیمارات سەركۆنە دەكات

:: PM:06:09:14/03/2026 ‌
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە دەكات كە ئەمڕۆ كرایە سەر كونسوڵگەى گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر، کە بەهۆیەوە دوو پاسەوان بریندار بوون و زیان بە باڵەخانەی كونسوڵگەکە گەیشت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە كاتێكدا هیوای زووچاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، دووپاتی دەكەینەوە كە پێویستە حكوومەتی عێراق ئەركی خۆی بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەكان جێبەجێ بكات، ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە بكات و ئەنجامدەرانی بدۆزێتەوە و سزایان بدات، تا چیتر ئاسایش و بەرژەوەندییەكانی وڵات نەكەونە مەترسییەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم