ئەمڕۆ شەموو 14ی ئاداری 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پێوەندییەکی تەلەفۆنی لە باڵوێز تۆم باراک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا و باڵوێزی ئەمەریکا لە تورکیا پێ گەیشت.
لە پێوەندییەکەدا، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بە وردی تاوتوێ کرا.
هەردوولا بە توندی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدایان شەرمەزار کرد.
لە کۆتاییدا، مەسروور بارزانی و تۆم باراک دووپاتیان لەوە کردەوە کە پێویستە لە پێوەندیی بەردەوامدا بن بۆ چاودێریکردنی پێشهاتەکان.