هاوسەرۆكی پـ.ـارتی ژیـانـ.ـی ئازادی كوردستان "پـ.ـەژاك" رای گەیاند، ئێمە هێزمان لە ناوخۆی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان هەیە و پێویست نییە لە هەرێمی كوردستانەوە هێز بجووڵێنین و لەسەر سنووری هەرێمی كوردستانەوە چاوەڕێی پەڕینەوە بكەین.
ئەمیر كەریمی هاوسەرۆكی پـ.ـارتی ژیـانـ.ـی ئازادی كوردستان "پـ.ـەژاك" لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ میدیای پەكەكە گوتی، با كەس چاوەڕێی ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەت نەكات بۆ ئەوەی دەسەڵاتیان بۆ بڕووخێنن، دەبێت خۆمان چالاكی بكەین و كۆمەڵگەی خۆبەڕێوەبەری خۆمان ساز بكەین.
هاوكات گوتیشی، ئێمە هێزمان لە ناوخۆی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان هەیە و پێویست نییە لە هەرێمی كوردستانەوە هێز بجووڵێنین و لەسەر سنووری هەرێمی كوردستانەوە چاوەڕێی پەڕینەوە بكەین.
باسی لەوەش كرد، هاوپەیمانی هێزە سیاسییەكانی كوردستانی ئێران، پرسی پێكهێنانی هێزی سەربازیی هاوبەشیان تاوتوێ كردووە، بەڵام تا ئێستە لەسەر ئەو بابەتە نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی، تەنیا لەسەر چەند خاڵ گەیشتووینە لێكتێگەیشتن كە بە هاوئاهەنگی هەندێك هەنگاو بنێین.