بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان رادەستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرایەوە

:: PM:02:57:15/03/2026 ‌
لەلایەن بەرپرسانی نەتەوە یەگرتووەكان و بەرپرسانی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رێوڕەسمێك بەمەبەستی كۆبوونەوەی كۆتاهێنان بە ئەركەكانی یونامی، رادەستكردنەوەی بارەگای یونامی لە هەولێر بوو بە حكوومەتی هەریمی كوردستان بەڕێوە چوو.

ئەمڕۆ یەكشەم 15ـی ئادار، لەلایەن سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە، غولام ئیسحاقزای ڕێكخەری نیشتەجێ و كاروباری مرۆیی لە عێراق، رێوڕەسمی كۆبوونەوەی كۆتاهێنان بە ئەركەكانی یونامی، رادەستكردنەوەی بارەگای یونامی لە هەولێر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو.

بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكان پوختەیەكی لەبارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە پێشكەش كرد، هیوای خواست ئاشتی و سەقامگیری جێگەی شەڕ و ململانێ بگرێتەوە، هاوكات سوپاسی كار و چالاكیی نەتەوە یەكگرتووەكانی كرد لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، پشتگیرییان لە سەرخستنی پرۆسەی دیموكراسی و سەروەریی یاسا و حوكمڕانیی باش و پەرەپێدانی تواناكان لە هەرێمی كوردستان و تەواوی عێراق كردووە.

ڕێكخەری نیشتەجێ و كاروباری مرۆیی لە عێراق، سوپاسی سەرجەم دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد كە هەمیشە هاوكار بوونە بۆ سەرخستنی كار و پڕۆژە و بەرنامەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستان، هیوای خواست حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت لە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاژانسەكانی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان كە لە هەرێمی كوردستان درێژە بە كارەكانیان دەدەن. هاوكات گوتی هەر ئەمڕۆ رێوڕەسمێك بۆ رادەستكردنەوەی بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدەین.




وشە - رامیار جەواد