بە چوار مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگای کۆمەڵە لە زڕگوێز

:: PM:11:36:15/03/2026 ‌
ئەمڕۆ یەکشەم 15ی ئاداری 2026، عەلی ڕەنجبەری بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "وشە" ڕای گەیاند، ئەمشەو هێرشێکی مووشەکی کراوەتە سەر بارەگای سەرەکیی حزبەکەیان.

عەلی ڕەنجبەری ئاماژەی بەوە دا، کە سەرەتا هێرشەکە بە سێ مووشەک ئەنجام درا و بارەگای سەرەکیی کۆمەڵەی لە ناوچەی زڕگوێز کردە ئامانج، بەڵام کەمێک پێش ئێستە مووشەکی چوارەمیش هاوێژراوە و ئاراستەی ناو بارەگاکە کراوە.

لەبارەی زیانەکانی ئەو بۆردمانانەوە، بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆمەڵە بۆ "وشە" گوتى، خۆشبەختانە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە و ستافەکانیان سەلامەتن، بەڵام زیانێکی زۆری ماڵیی بەدوای خۆیدا هێناوە.


وشە - پۆڵا مەحموود