لەیلا زانا نهێنییەكی كۆتا دیداری لەگەڵ ئۆجەلان ئاشكرا دەكات و دەڵێت : "سەرۆك دژی دەوڵەت نەبووە و نییە".
لەیلا زانا سیاسەتمەداری باكوری كوردستان رای گەیاند: لە دواین دیدارم لەگەڵ ئۆجەلان، باسی دەوڵەتی كوردیمان كرد، ئۆجەلان دژی دەوڵەتی كوردی نەبوو.
لەیلا دەڵێت: لە دەمی خۆیەوە بیستم كە دەیگوت: من دژی ئەوە نیم كورد ببنە خاوەنی دەوڵەت، بەڵكو دەمەوێ كورد بەگوێرەی توانا و هێزی خۆی هەنگاو بنێت و خۆی بۆ هەر گۆڕانكارییەك ئامادە بكات.
ئۆجەلان دووپاتی كردووەتەوە، پێویستە "نەتەوەی دیموكراتیك" دروست بكرێت، بەشێوەیەك كە هەموو بەشەكانی ژیانی خۆیان تێدا ببیننەوە.
ئۆجەلان گوتی: دنیای ئەمڕۆ تەمومژاوییە و سەقامگیر نییە، بەڵام تەنیا ئەوەی بە هیواوە و بۆ ئازادی دەژی "كورد"ە.
سەرەتا ئێمە لە قووڵایی قسەكانی تێنەدەگەیشتین، بەڵام ئەو هەمیشە دەیگوت دەمەوێ شتێكی گەورە بۆ كورد بكەم.