پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە

:: PM:01:05:17/03/2026 ‌
بەهۆی زۆریی بارانی بەخوڕ و لێڵبوونی ئاو، وایكرد پێدانی ئاو بۆ ماوەی 48 سەعات رابگیرێت، بەڵام ئەمڕۆ پڕۆژەكە بەگەڕ دەخرێتەوە و ئاو دەگەڕێتەوە بۆ ماڵان.

ئەمڕۆ سێشەم 17ـی ئادار، ڕابەر حوسێن بەرێوەبەری ئاوی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەردانەوەی و پێدانی ئاو لە وێستگەكانی ئاوی ئیفراز و پڕۆژەی فریاگوزاری ئاسایی بووەتەوە.

زیاتر گوتی، تا ئێوارە ئاو دەگاتەوە هاوبەشان كە بە هۆی بارانبارینی زۆر و  لێڵبوونی ئاوی زێی گەورە، بەردانەوەی ئاو وەستابوو.

ئەوە لە كاتێكدایە هەولێر بۆ دابینكردنی ئاو پشت بە ئاوی ئیفراز دەبەستێت و زیاتر لە هەزار بیر داخراون، بەڵام بارانبارینی دوو رۆژی رابردوو كە 40 ملیم كەمتر لە سەعاتێك باری، وایكرد ئاستی لێڵی ئاو زیاد بكات و پێدانی ئاو رابگیرێت.



وشە - رامیار جەواد