درۆنێك لە بەردەڕەش تێكشكێنرا

:: PM:02:41:17/03/2026 ‌
كەمێك لەمەوبەر درۆنێك لە سنووری شارۆكەی بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆك تێكشكێنرا. 

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" درۆنێك لە سنووری بەردەڕەش، لە پارێزگای دهۆك تێكشكێنرا، رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی و مادی نەبووە.

یەكەمجارە كە لەو سنوورەدا درۆن تێكبشكێنرێ‌، بەڵام وەك ئەوەی ئاماژەی بۆ كراوە لەو جۆرە درۆنانە بوون كە لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەكانی عێراقەوە وەك هەمیشە هێرشی پێ‌ دەكرێتە سەر هەرێمی كوردستان. 



وشە - وشه‌