مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە ئەرمان تۆپچو كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها دووپات لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پێوەندییەكانی توركیا و هەرێمی كوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا كرا.
هەروەها دووپات لە كۆتاییهێنان بە شەڕ و گرژی و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە دەڤەرەكەدا كرایەوە.