ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، حكوومەتی فیدراڵی پابەند كرد بە خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا لە هەموو عێراقدا.
ئەمڕۆ چوارشەم 18ـی ئادار، فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران رای گەیاند، لە دانیشتنەكەی شەوی رابردوویدا كە تایبەتە بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی بۆڕیی جەیهانەوە، چەند بڕیارێكی دەركرد، یەكێك لە بڕیارەكانیش بریتییە لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوتای فەرمانبەرانی سەرجەم پارێزگاكانی تری عێراق، دۆزینەوەی رێگەی نوێ بۆ فرۆشتنی نەوتی خاو.
داواش لە حكوومەتی فیدراڵ كراوە سیستمی ئەسیكۆدا لە هەموو شارەكان جێبەجێ بكات بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانەوە، یاسای نەوت و گاز لە ماوەیەكی دیاریكراودا ئامادە بكات، هەروەها دووپاتی لە نۆژەنكردنەوەی هێڵی بۆڕیی كەركووك- جەیهان كردەوە.
هەروەها حكوومەتی فیدراڵی پابەندە بە دۆزینەوەی رێگەیەك بۆ فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئەوەی دوور بكەوێتەوە لە كاردانەوەی ئابووری كە دەتوانێ وڵات وێران بكات.