هۆشداری لە كەشوهەوای ئەمشەوی هەرێمی كوردستان دەدرێت، لە هەولێریش ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێكی كۆبوونەوەی ئاو كراوە، هاوكات شارەوانی چەندان ژمارە تەلەفۆنی راگەیاند بۆ حاڵەتی فریاگوزاری.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای بواری كەشناسی رای گەیاند، ئێستە كاریگەری هەردوو نزمە پاڵەستۆی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەدیار كەوتووە، بارانبارین لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەستی پێ كردووە.
روونیشی كردووەتەوە، هەوری مامناوەندی باراناوی گەیشتووەتە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، لە ئێوارەی ئەمڕۆ بارانبارین ناوچەكانی هەرێمیش دەگرێتەوە و لە سەرەتادا بە نمەباران دەست پێ دەكات، لە دوای سەعات هەشت بەدواوە بۆ درەنگانی ئەمشەو دەگۆڕێت بۆ بارانی بەلێزمە.
لەلایەكی ترەوە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر ئاگەدارییەك ئاراستەی هاوشارییان دەكات، ئەمەش بەهۆی پێشبینیی بارانبارینی بەردەوام، لە هەر حاڵەتێكی كتوپڕ، پێوەندی بەم هێڵە گەرمانەوە بكەن بەپێی سنووری شارەوانییەكان:
شارەوانیی یەک و دوو: 07515203456
شارەوانیی سێ: 07504524496
شارەوانیی چوار: 07504466857
شارەوانیی پێنج: 07504510146
شارەوانیی شەش: 07503869696
دارەتوو و بنەسڵاوە: 07504624478