پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی بۆ جەژنی رەمەزان

:: PM:06:48:19/03/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان پەیامی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، جەژن ببێتە مایەی شادی و ئارامی و كۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەكە و جیهان.

دەقی پەیامەكەی مەسروور بارزانی:
بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. ئومێدەوارم خوای گەورە و میهرەبان، ڕۆژوو و خواپەرستیی هەموو لایەكی قبوڵ كردبێت و جەژن ببێتە مایەی شادی و ئارامی و كۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەكە و جیهان.

جەژنی ڕەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت و خودای مەزن كوردستان بپارێزێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان



وشە - سه‌رخێڵ هاشم