سەرۆك بارزانی: هیوای سەرفرازی و بەختەوەری بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم

:: PM:07:07:19/03/2026 ‌
سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی رەمەزان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتییانی كوردستان دەكەم.

سەرۆك بارزانی دەڵێ‌، لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای سەرفرازی و بەختەوەری بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم، لە خودای گەورە داواكارم ڕۆژوو و نزای هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت.

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتییانی كوردستان دەكەم.

لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای سەرفیرازی و بەختەوەری بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم و لە خودای گەورە داواكارم ڕۆژوو و نزای هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەكەمان و گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت.
مسعود بارزانی
30ـی ڕەمەزانی 1447ـی كۆچی
19ی ئاداری 2026ی زایینی


وشە - سه‌رخێڵ هاشم