ئەمڕۆ پێنجشەم 19ی ئاداری 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی پێوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ برایان ماست ئەندامی کۆنگرێس و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، پێشهاتەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان، عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تاوتوێ کرد.
لە پێوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەهێزترکردنی پێوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە، ئەوەش بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە.