ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رای گەیاند، هەرێمی كوردستان لە چەند رۆژی رابردوودا هێرشی ناڕەوای كراوەتە سەر لەكاتێكدا بەشێك نییە لە كێشە و ململانێ و بەشێكە لە ئارامی.
پارێزگاری هەولێر دوای نوێژی جەژن گوتی، هەولێر زۆرترین هێرشی كراوەتە سەر و تا ئێستە زیاتر لە 300 جار هێرش كراوەتە سەر شارەكە.
ئومێد خۆشناو جەژنە پیرۆزەی لە خەڵكی كوردستان كرد و دووپاتی كردەوە كە ئەمڕۆ بەبۆنەی جەژنی نەورۆز هیچ ئاهەنگێكی جەماوەری ناكرێ، بەڵام رێورەسمی دیاری كراو هەیە بۆ ئەوە.
پارێزگاری هەولێر دووپاتی كردەوە كە ئەركی حكوومەتی عێراقە پارێزگاری لە خاك بكات و میلیشا لە یاسا دەرچووەكانن پەلاماری كوردستان دەدەن.