ئومێد خۆشناو: شەڕ تەواو بێت پێدانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە

:: PM:06:02:20/03/2026 ‌
پارێزگاری هەولێر رای گەیاند، بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگ لە ناوچەكەدا، بەرهەمهێنانی گاز وەستاوە و ئەمەش راستەوخۆ بووەتە هۆی كەمبوونەوەی سەعاتەكانی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتییان و لەپاش وەستانی ئەم جەنگە ئاسایی دەبێتەوە. 

ئەمڕۆ هەینی 20ـی ئادار، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئەو دەستكەوتەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هاووڵاتییانی فەراهەمكردوە لە دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتی، لەپاش وەستانی ئەم جەنگە ئاسایی دەبێتەوە و بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گەڕەك و شوێنانەی كە تا ئێستە كارەبای 24 سەعاتییان پێنەگەیشتوە، دوای كۆتاییهاتنی ئەم شەڕە بۆیان جێبەجێ دەكرێت، و ئێستەش بەردەوامیش دەبین لە هەوڵەكانمان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە.

ئومێد خۆشناو باسی لەوەشكرد، چەندین رێكاری پێویستمان گرتوەتەبەر بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی ئەم شەڕە لەسەر ژیانی هاووڵاتییان و بۆ چارەسەكردنی پرسی كەمبوونەوەی گازی ماڵانیش بەردەوامین لە هەوڵەكانمان.



وشە - رامیار جەواد