بڕیاری گۆڕینی خشتەی كاری مۆلیدە ئەهلییەكان درا، سەرۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان ئاشكرای دەكات، كە مۆلیدەكان لە سەعات12ـی نیوەرۆ تا یەكی شەو كارەبا دەدەنە هاووڵاتییان.
ئەمڕۆ هەینی 20ـی ئادار، خۆران خۆرانی سەرۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەهۆی كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی، بۆ ئەوەی گوشار لەسەر هاووڵاتییان دروست نەبێ گۆڕانكارییەكمان لەخشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەكاندا كردووە.
زیاتر گوتی، بە خشتەی نوێ لە سەعات 12ـی نیوەڕۆ تا یەكی شەو لەم كاتەدا هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی نەبوو دەبێ مۆلیدەكان كار بكەن.
باسی لەوەشكرد، نابێ دەستكاری خشتەی مۆلیدەكان بكرێ، هەر خاوەن مۆلیدەیەك لەلایەن هاووڵاتییانەوە سكاڵای لێ بكرێت خۆی بەرپرسیار دەبێت لە لیژنەی قایمقامیەت.