ئەمڕۆ یەکشەم 22ی ئاداری 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان و مایکڵ واڵتز باڵوێز و نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان، عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.
وەك لە راگەیەنراوی سەرۆكایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، لە پێوەندییەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی کاریگەرییەکانی قەیرانی ئابووری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق کرد، هەروەها باسیان لە ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆڕیی هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا کرد، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ یارمەتیدان و کەمکردنەوەی بارگرانیی دۆخی دارایی.
لە کۆتاییدا، مەسروور بارزانی و نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دووپاتیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پێوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە.