بەپێی ئەو كاتەی وەزارەتی پەروەردە دیاری كردبوو سبەی پشووی قوتابخانەكان كۆتایی دەهات، بەڵام سوودمەندبوونە لە پشووی گشتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزان و نەورۆز تا یەكشەم دەوامیان دەست پێ ناكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 23ـی ئادار، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" لە كۆتایی ئەو هەفتەیە یان رۆژی شەموو بڕیار دەدرێت لەسەر ئەوەی كە رۆژی یەكشەم دەوامی قوتابخانە و زانكۆكان دەست پێ بكاتەوە یان كاتەكەی درێژ بكرێتەوە.
ئەوەش زانراوە، بە ئەگەری زۆر دەوام دەست پێ دەكاتەوە، هەرچەند بڕیار بوو سبەی دەوامی قوتابخانە و زانكۆكان دەست پێ بكاتەوە، بەڵام سوودمەندبوون لە پشووی گشتی حكوومەت بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و جەژنی رەمەزان رای گەیاند بوو.
پێشتر هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێكی هاوبەش رایان گەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و لە یەكشەم هەشتی ئادار پشووە تا 23ـی ئادار، لە گشت ناوەندەكانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ، بە ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی و ناحكوومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەكانیش.