ئێوارەی ئهمڕۆ سێشهم 24ی ئادار، مەسروور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێوەندییەكی تەلەفۆنی لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاوه پێگهيشت.
وەك لە راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، وەزیری دەرەوەی تورکیا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی و تورکیای بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە لە هێرشی مووشەکی بالیستیی ئێرانی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە. وەزیری دەرەوەی تورکیا، هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پێوەندی و هاوخەمیی وەزیری دەرەوەی تورکیای کرد.