شا عەبدوڵڵای دووەم سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كرد

:: PM:11:45:25/03/2026 ‌
ئه‌مڕۆ چوارشەم 25ی ئادار، مەسروور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن پێگه‌يشت بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی تر لە هێرشی مووشەکی ئێرانی، ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

جەنابی مەسروور بارزانی خوا بیپارێزێت
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق:

سڵاوی خواتان لێ بێت،

بە خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە (خوا لێیان خۆش بێت) و برینداربوونی ژمارەیەکی ترم بە هۆی دوو هێرشی مووشەکی ئێرانی بیست. بە ناوی خۆم و گەل و حکومەتی شانشینی ئوردن، لە دڵەوە، پرسە و سەرەخۆشیتان بۆ ئەم کارەساتە لێ دەکەم و لە خوای مەزن داواکارم، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراقی برا ببەخشێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

إنا لله وإنا إليه راجعون.

براتان:
عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حوسەین
شای شانشینی ئوردن
عەممان


وشە - پۆڵا مەحموود