بڕیاری گۆڕینی خشتەی كاری موەلیدە ئەهلییەكان درا، سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكان ئاشكرای دەكات، موەلیدەكان بەپێی خشتەیەكی نوێ كار دەكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی ئادار، خۆران خۆرانی سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكانی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەهۆی كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی و دەستپێكردنەوەی دەوام، گۆڕانكاریمان لە خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدەكاندا كردووە.
زیاتر گوتی، بە خشتەی نوێ هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی ببڕێت، دەبێ موەلیدەكان كار بكەن و كارەبا بە هاووڵاتییان بدەنەوە.
باسی لەوەش كرد، نابێ دەستكاری خشتەی موەلیدەكان بكرێ، هەر خاوەن موەلیدەیەك لەلایەن هاووڵاتییانەوە سكاڵای لێ بكرێت، خۆی بەرپرسیار دەبێت لە لیژنەی قایمقامییەت.
بەهۆی شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بەشێك لە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی كوردستان كارەكانیان راگرتووە، ئەمەیش وایكردووە كارەبای 24 سەعاتی كەم ببێتەوە.