بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە گەرمیان و سلێمانی مەترسی بەرزبووەنەوەی ئاستی ئاو و لافاو هەیە، بۆیە تا بۆتان دەكرێ لە ماڵەوە بمێننەوە و مەچنەدەر.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی ئادار، نمەباران و بارانی مامناوەند سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە و هەندێك جار تەزرە و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.
لە شەودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان، رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەو ناوچانە دەكرێت، هاوكات لە ناوچە شاخاوییەكان بەفرێكی كەم دەبارێت.
بۆ سبەی هەینیش بارانبارین بەردەوام دەبێت، بەڵام لە كاتەكانی ئێوارەدا لە زۆربەی ناوچەكان لاواز دەبێت جگە لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما یەك بۆ سێ پلەی تر نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆك: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی