مەسروور بارزانی بۆ پێشمەرگە بریندارەكان: جیاوازیم لەگەڵ ئێوەدا نییە

:: PM:04:56:26/03/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان پێشمەرگە بریندارەكانی هێرشە مووشەكییەكەی سپیلكی بەسەر كردەوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی ئادار، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە هەولێر سەردانی پێشمەرگە بریندارەكانی هێرشەكەی سەر سپیلكی كرد. 

لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ پێشمەرگەكان هیوای چاكبوونەوەی بۆ خواستن و رای گەیاند، بە گوێرەی قسەی پزیشكەكان هیچ مەترسییەكتان نەماوە و لە هەركوێ‌ پێویستت بەچارەسەر بێت بۆت دەكەین. 

مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان سڵاوی سەرۆك بارزانی پێی گەیاندن و گوتی، سەرۆك لە خەمی ئێوەدایە، دوێنی لە پرسەی شەش پێشمەرگەی شەهید بووین، بۆیە ئەمڕۆ سەردانمان كردن. 

كەسوكاری یەكێك لە پێشمەرگە بریندارەكان بە مەسروور بارزانی دەڵێ‌، خۆزگە نەدەهاتی دۆخەكە باش نییە، ئەویش دەڵێ‌، ئەوە واجبی ئێمەیە، جیاوازیمان نییە. 




وشە - سه‌رخێڵ هاشم