كەشناسیی رێژەی بارانی 12سەعاتی رابردووی بڵاو كردەوە

:: PM:09:20:26/03/2026 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی ئاداری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری بڕی بارانبارینی 12 سەعاتی ڕابردووی لە هەندێک لە ناوچە و شارەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی کەشناسی، زۆرترین بڕی بارانبارین لە شەمامک تۆمار کراوە کە 52.2 ملیمەتر بووە، دوای ئەویش ناوەندی شاری هەولێر دێت بە بڕی 48.8 ملیمەتر، پاشان چەمچەماڵ بە بڕی 47.1 ملیمەتر.

لە ئامارەکەدا بڕی بارانبارینی ناوچەکانی تریش بەم شێوەیە خراوەتە ڕوو: لە سلێمانی 37 ملیمەتر، لە پیرمام 32.4 ملیمەتر، لە دهۆک 18.8 ملیمەتر و لە زاخۆش 16.0 ملیمەتر باران باریوە.

جێگەی باسە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەشناسیی هەرێم هۆشداریی دابوو لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی لێزمەباران و دروستبوونی لافاو لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، و پێشبینیی کردبوو کە ئەمڕۆ پێنجشەم کاریگەریی شەپۆلەکە بگاتە لووتکە.


وشە - پۆڵا مەحموود