بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاو لە سنووری پردێ، شەش پێشمەرگە گیریان خوارد و دۆای هەوڵێکی زۆر لەڕێی هەلیکۆپتەر رزگار کران.
ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی ئادار، ئیسلام حەمۆ ئامرفەوج لە سنووری پردێ بە "وشە"ی راگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆ شەش پێشمەرگە لە پردێ گیریان خواردووە و هەمان ئەو شوێنەیە کە سێ ساڵ پێش ئێستا بە کۆپتەری چەند پێشمەرگەیەک ڕزگار کران.
زیاتر گوتی خۆشبەختانە دوای هەوڵێکی زۆر، کە پێیان نەدەگەیشتین و کە گیریان خواردووە، کەندێک لەوێ ڕۆچووە و دەربازبوونیان زەحمەتتر بووە و بارانیش هەروا زیاد بوو، رزگار کران.
باسی لەوەشکرد، رزگارکردنەکەیان لەڕێی هەلیکۆپتەر بووە.