دەست بە دەوامی قوتابخانە و زانكۆكان دەكرێتەوە

:: PM:05:27:27/03/2026 ‌
هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بڕیاریان دا ڕۆژی یەکشەم دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بەڕووی قوتابیان و خوێندکاراندا بکرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 27ی ئازار، لە راگەیەندراوێکی هاوبشەی هەردوو وەزارەتی حكوومەتی هەرێم هاتووە هاتووە، دوای کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، بڕیار درا بە دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی 29ی ئازار..

 لە راگەیەنراوە هاوبەشەکەیشدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەنەوە.



وشە - پێشەنگ مەحموود