لە كەركووك مەڕ دزەكان گیران

:: PM:01:20:28/03/2026 ‌
لەلایەن پۆلیسی كەركووكەوە چەند كەسێك گیران كە دزیان دەكرد، كاری دزییەكەشیان بریتی بوو لەوەی مەڕوماڵاتی خەڵكی بدزن.

ئەمڕۆ شەموو 28ـی ئادار، فەرماندەیی پۆلیسی كەركووك بڵاوی كردۆتەوە ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەویجە باندێكی دزیكردنیان گرت، كە كاریان دزینی مەڕوماڵاتی هاووڵاتییان بووە.

باس لەوەشكراوە، گرتنی ئەو كەسانە دوای چەندین سكاڵا لە دزینی مەڕوماڵاتی سنوورەكە دێت، هەروەها مەفرەزەكانیان دەستیان بە لێكۆڵینەوە و تەماشاكردنەوەی كامێراكانی چاودێری كردووە و توانیویانە ئەندامانی باندەكە ئاشكرا بكەن و پاشان بیانگرن.



وشە - رامیار جەواد