ئەمڕۆ شەموو 28ی ئاداری 2026، ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی پێوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، تاوتوێی هێرشەکەی سەر شاری دهۆک و دۆخی ناوچەکەیان کرد.
لە پێوەندییەکەدا، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئەمڕۆ کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پێوەندیی هاکان فیدان و هەڵوێستی تورکیای بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکە کرد.
لە تەوەرێکی تری پێوەندییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ کران و هەردوولا گرنگیی هاوکاری و هاوئاهەنگییان بۆ پاراستنی ئارامی دووپات کردەوە.