ماوەی دوو ڕۆژە دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری لە هەرێمی كوردستان لە بەنزیخانەكان راگیراوە، ئەمەیش نیگەرانیی لای هاووڵاتییان دروست كردووە، "وشە" بەدواداچوونی بۆ ئەو بابەتە كردووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 29ـی ئادار، سەرچاوەیەكی باڵا بە "وشە"ـی راگەیاند، راستە دوو ڕۆژە هیچ بڕە بەنزینێك بە نرخی 750 دینار دابەش نەكراوە.
زیاتر گوتی، چاكسازی لە وێستگەی بەرهەمهێنانی چەند شوێنێك كراوە، بۆیە راگیراوە، بەڵام شوفێران دڵنیا دەكەینەوە پێدانی ئەو جۆرە بەنزینە بەهیچ شێوەیەك كۆتایی نەهاتووە و سبەی دەست پێ دەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، سەرەتای هەفتەی داهاتووش دابەشكردنی بەنزین بەڕێژەیەكی زۆر دابەش دەكرێت و دۆخەكە بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات.
بەنزینی 750 دیناری لە چەندان بەنزینخانە دابەش دەكرا، شوفێرانی تاكسی زۆر سوودیان لێ وەردەگرت و هاووڵاتیی ئاسایش دەیانتوانی ئۆتۆمبێلەكانیان لەو بەنزینە پڕ بكەن.