نامەی شا عەبدوڵا بۆ نێچیرڤان بارزانی: پشتگیریتان دەكەین

:: PM:04:19:29/03/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نامەیەكی لە شا عەبدوڵای دووەم كوڕی حوسێن شای شانشینی ئوردنی هاشمییەوە پێگەیشت.

لە نامەكەیدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی و شانشینی ئوردنی پێشكەش بە نێچیرڤان بارزانی و ماڵبات و كەسوكاری شەهیدانی هێرشە درۆنییەكەی 24ی ئەم مانگەی سەر سۆران كرد و هیوای زووچاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست.

شای ئوردن هەروەها بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی كرد كە دوێنێ ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆك بە ئامانج گرت، هەروەها دووپاتی لە پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق كردەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم