سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنەكانی ئەكیتۆ، پەیامی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنێت، ئومێدی ئەوە دەخوازم شەڕ و ئاڵۆزی لە ناوچەكەمان دوور بێت
ئەمڕۆ چوارشەم یەكی نیسان، لە پەیامێكی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەكانی ئەكیتۆ، پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كلدانی سریانی ئاشووری لە كوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەكەم و هیوای خۆشی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
سەرۆك دەڵێت، لەو بۆنەیەدا ئومێدی ئەوە دەخوازم شەڕ و ئاڵۆزی لە ناوچەكەمان دوور بێت و ئاشتی و خێر و خۆشی باڵ بەسەر هەموو جیهاندا بكێشێت.