شەوی رابردوو تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە رێگەی شەش درۆن و مووشەكێك، هێرش كرایە سەر پارتی ئازادی كوردستان كە حزبێكی رۆهەڵاتی كوردستانە.
ئەمڕۆ چوارشەم یەكی نیسان، سەرچاوەیەك لە پارتی ئازادی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، دوژمن زنجیرەیەك هێرشی درۆنی و مووشەكی بۆ سەر بارەگاكانمان ئەنجام دا.
زیاتر گوتی، هێرشەكان لە باكوری ڕۆژائاوای هەولێر بوو، لە كۆی ئەو هێرشانە تەنیا سێ درۆن توانییان بگەنە جێ و ئەوانی تریان لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە تەقێنرانەوە.
باسی لەوەش كرد، لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستە تاران و تاقمە عێراقییەكانی، 42 جار هێرشیان كردووەتە سەر بنكە و بارەگاكانی ئێمە و شوێنە مەدەنییەكانی پارتی ئازادیی كوردستان.