كۆمەڵەی زەحمەتكێشان رای گەیاند، شەوی رابردوو هێرشی مووشەكی و دڕۆن كراوەتەسەر بارەگاكانیان لە دوڵی ئالانە.
ئەمجەد حوسێن پەناهی فەرماندەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، لە پەیامێكدا بۆ رۆژنامەنووسان دەڵێ، هێرشەكەی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەكارهێنانی درۆن و مووشەك ئەنجام دراوە.
لەبارەی زیانەكانی سەریان ئەو فەرماندەیەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان دەڵێ، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا تەنیا زیانی مادی گەیشتووە بە بارەگاكانیان و هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.
شەوی رابردوو چەندان هێرش بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئەنجام دراوە، لەوبارەیەوە ئومێد خۆشناو رای گەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانی بەشێوەی 24 سەعاتی لە بەرزترین ئاستی تەكنەلۆجیای جیهانی، لە كاردایە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر مەترسییەك.
دووپاتیش دەكاتەوە، پاراستنی ئاسمانی پایتەخت پرۆسەیەكی بەردەوامە و هیچ كاتێك رانەگیراوە، زۆركاتیش فڕۆكە جەنگییەكان بەشداریی دەكەن لە پاراستنی شارەكە و تێكشكاندنی درۆن و مووشەكەكان.