فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبای كۆیە ئاشكرای دەكات، لەمڕۆوە كارەبای كۆیە و دەوروبەری دەبێتە "پڕۆژەی رووناكی" 24 سەعاتی.
لە ڕاگەیەنراوێكی فەرمانگەكەدا هاتووە: "ئاگاداری هاووڵاتییان دەكرێتەوە ئەمڕۆ 2026/4/2، لە سەعات دووی دوای نیوەڕۆوە كارەبای كۆیە و دەوروبەری دەبێتە "پڕۆژەی رووناكی" .
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاندووە، تا كۆتایی مانگی سێی 2026، نزیكەی 4.5 ملیۆن هاووڵاتی كە زیاترە لە 70%ـی هاووڵاتییانی كوردستان، كارەبای 24 سەعاتیان بۆ دابین كراوە لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناكی.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی ڕووناكی ڕاگەیاند. دوای ئەوەش دۆخی كارەبا بەتەواوی گۆڕا و خەونی هاووڵاتییان بەدی هات.
ئێستە كارەبا لە كوردستان جارجار بەهۆی كێشە تەكنیكییەكانیەوە دەبڕێت، بەڵام بەگشتی 24 سەعات ماڵی هاووڵاتییانی رووناك بووەتەوە.