ئەمڕۆ لە سلێمانی، بە جلی مەدەنییەوە هێزە تەناهییەكانی ئەو شارە پەلاماری چەند ڕۆژنامەنووسێك دەدەن كە بۆ رووماڵكردنی دابەشكردنی غاز وەستابوون.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەو هێزە تەناهییەی چاودێریی دابەشكردنی غازی ماڵانی كردووە، بە جلی مەدەنییەوە بوون و رێگەیان نەداوە دەزگاكانی راگەیاندن رووماڵی دابەشكردنی غازی ماڵان بكەن.
رێبین حەسەن كە یەكێكە لەو رۆژنامەنووسانە و وەك خۆی دەڵێ، لەلایەن كەسێكەوە پەلاماری دراوە و كەلوپەلی رۆژنامەوانی و مۆبایلی لێ شكێنراوە، لەوكاتەی ویستوویەتی رووماڵی دابەشكردنی غاز بكات.
"وشە" زانیویەتی لە هەمان كاتدا ئەو هێزە تەناهییە، رێگرییان لە چەندان دەزگای تری راگەیاندنیش كردووە كە رووماڵی دابەشكردنی غاز بكەن.