ئەڵمانیا پشتیوانی بۆ كوردستان دووپات كردەوە

:: PM:05:01:02/04/2026 ‌
لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، د. جێزا ئەندریاس ڤۆن گایەر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ كاروباری دەرەوە، هەڵوێستی وڵاتەكەی بەرانبەر بە هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

ڤۆن گایەر بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشانەی كرد كە دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی بەئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆك. دووپاتی كردەوە كە ئەڵمانیا بە بایەخەوە سەیری سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات و پشتگیری و هاوسۆزیی تەواوی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی پێزانینی بۆ ئەم پێوەندییە و هەڵوێستی دۆستانەی ئەڵمانیا دەربڕی و دووپاتی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان هەمیشە خوازیاری ئاشتی و ئارامی بووە و كار بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەكەدا دەكات.

نێچیرڤان بارزانی هەروەها سوپاسی هاوكاری و پشتگیرییەكانی ئەڵمانیای بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ پتەوكردنی زیاتری هاریكاریی هاوبەش و پەیوەندییەكانی لە هەموو بوارەكاندا، دووپات كردەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم