گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی هەولێر و بەغدا بەردەوامیی هەیە، سوودانی بەڵێنی بە بەرپرسانی هەولێر داوە لەم هەفتەیە پارەی مووچە خەرج دەكرێت.
ئەمڕۆ شەموو چواری نیسان، شێروان دوبەردانی پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە كۆبوونەوەی شاندی پارتی لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڵێنی پێ داوین ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.
زیاتر گوتی، گفتوگۆ بەردەوامی هەیە، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەم هەفتەیە مووچە دێت.
هاوكات بەپێی زانیارییەكانی "وشە" گفتوگۆ لەبارەی 120 ملیارەكە كراوە و ئەوە زانراوە كە بەنگین رێكانی و خالید شوانی، لەگەڵ سوودانی گفتوگۆیان كردووە و ئەویش گوتوویەتی، كێشەیەك نابێت و ئێمە هەوڵی چارەسەر دەدەین لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
هاوكات پێشبینی دەكرێت پێش كۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەم، ئەو كێشەیە یەكلا بكرێتەوە و چارەسەری 120 ملیار دینارەكە بكرێت.