یەكێتی مووچەی خانەنشینی بۆ فوئاد روكابی دامەزرێنەری حزبی بەعس بڕیوەتەوە

:: PM:06:28:04/04/2026 ‌
یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ڕێی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقەوە چەندان ساڵە مووچەیەكی زۆری وەك خانەنشینی بۆ ماڵباتی فوئاد روكابی دامەزرێنەری حزبی بەعس بڕیوەتەوە و تا ئێستەیش ئەو مووچەیە بەردەوامە. 

فوئاد روكابی لە بنەڕەتدا خەڵكی ناسڕییە بوو، یەكێك بوو لە دامەزرێنەرانی حزبی بەعسی رووخاو، یەكەم سكرتێری هەرێمی رژێمی بەعسی عێراق بوو. دوای تەمووزی 1958 وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوە دەستنیشان كرا، ساڵی 1971،  لەلایەن ئەندامێكی دەزگای هەواڵگرییە، كوژرا.

روكابی كاریگەری هەبوو لە پیلاندانان دژی كورد لە سەردەمی خۆیدا، بەتایبەت كە رۆڵی باڵای لە دژایەتی حزبە سیاسییەكاندا دەبینی لە عێراقدا.

هەرچەندە بەهۆی مێژوویەكەیەوە نەتوانرا هیچ تاوانێكی لەسەر بسەلمێنرێ‌، بەڵام ئەوەی بۆ خوێنەری ئێستە زانیارییەكی نوێیە ئەوەیە: بە گوێرەی زانیارییەكانی "وشە" ماڵباتی روكابی دۆستایەتیان لەگەڵ یەكێتی هەیە و لە دوای ساڵی 2003 لەو كاتەوەی یەكێتی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقی لایە، مووچەیەكی خانەنشینی شایستە بۆ ماڵباتی روكابی بڕاوەتەوە و هیچ بیانوویەكی یاسایی و عورفیش بۆ ئەوە نییە كە دوژمنی كورد بكرێتە بە مووچەخۆر. 

مێژوو شایەتی ئەوە دەدات، كە بە كردار یەكێتی و سەرانی ئەو حزبە لە خزمەتی نەك سەرانی حزبی بەعسدان، بەڵكو ئێستەیش خزمەتی ماڵباتەكانیان دەكەن لە عێراقدا. 



وشە - وشه‌