بەشێكی زۆر لە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێوەندییان بە "وشە"وە كرد، بۆ ئەوەی بەدواداچوون لەسەر ئەوە بكرێت ئایا پشووی سبەی گشتییە یان تایبەتە بە مەسیحییەكان، چونكە وەكخۆیان دەڵێن، فەرمانبەران زۆرینەی وا تێگەیشتوون رۆژی پێنجی نیسان پشووی گشتی دەبێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونی "وشە" پشووی سبەی پێنجی نیسان تەنیا بۆ مەسیحییەكانە و پشووەكەیش یەك ڕۆژ نییە، بەڵكو سێ ڕۆژ دەبێت.
بەگوێرەی خشتەی پشووەكانی حكوومەت وا بڵاو كرایەوە كە لە مانگی نیساندا چوار رۆژ پشووی فەرمی دەبێت، بەڵام شەوی ڕابردوو فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، رۆژی پێنج و شەش و حەوتی نیسان تەنیا بۆ مەسیحییەكان پشووە و پشووی گشتی لەو رۆژانەدا نییە.