هەواڵیك بۆ ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشین دەبن

:: PM:07:11:04/04/2026 ‌
وەك ئەوەی لە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستاندا هاتووە، هەر فەرمانبەرێك لە ساڵی خانەنشین بوونیدا دەتوانێ‌ شەش مانگ تەمەنی درێژ بكاتەوە، لە ئێستەوە ئەو فەرمانبەرانەی كە ئەمساڵ خانەنشین دەبن دەتوانن تەمەنی خۆیان درێژ بكەنەوە تا كۆتایی مانگی 12.

ئەمڕۆ شەموو چواری نیسان، عەبدولقادر ساڵح یاساناس و شارەزای كارگێڕی، رای گەیاند، بەگوێرەی مادە 34 بڕگەی دوو لە یاسای خانەنشینیی بەركار لە هەرێمی كوردستان و عێراق، رێگە دراوە بەو فەرمانبەرانەی كە لە یەكی تەمووز لەدایك بوون، دەتوانن لە ئێستەوە داواكاری پێشكەش بكەن بۆ ئەوەی هەواڵەكردنی خانەنشینیان بكەوێتە مانگی 12. 

ڕوونیشی كردەوە، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشین دەبن لەدایکبووى 1966ن دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن و شەش مانگی خانەنشینیان بۆ درێژ دەكرێتەوە. 

ئەوەیشی گوت، ئەوە سوود بە فەرمانبەرانی خانەنشین دەگەیەنێت و شەش مانگ خزمەت دەچێتە سەر خزمەتەكەی كە ئەو درێژكردنەوەیە دەسەڵاتی وەزیرەكانە و پێوەندی بە ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستانەوە نییە. 

ساڵی ڕابردوو یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو لە هەرێمی كوردستان كەوتە واری جێبەجێكردن و بەوەیش تەمەنی خانەنشینی دیاری كرا.


وشە - وشه‌