سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قیامە بڵاو کردەوە

:: PM:09:42:04/04/2026 ‌
ئەمڕۆ شەموو چواری نیسانی 2026، سەرۆک مەسعوود بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و هیوای ئاشتی و سەقامگیری بۆ گشت پێکهاتەکان خواست.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی، و خوشك و برا كریستیانەكان و سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی تر لە عێراق و ناوچەكە لە ئاشتی و سەقامگیریدا بژین.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا سەرۆک بارزانی جەژنە پیرۆزەی لێ کردوون و هیوای خواستووە هەمیشە لە خێر و خۆشیدا بمێننەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود