لە دوێنێوە دابەشكردنی بەنزین زۆر بووەتەوە و بەرپرسێك دەڵێت، پێویست ناكات شوفێران نۆرەی دوور و درێژ بگرن، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دۆخەكە بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی نیسان، سالار محەمەد لێپسراوی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی سووتەمەنیی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئێستە دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری زۆر بووەتەوە.
زیاتر گوتی، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دۆخەكە بە تەواوەتی ئاسایی دەبێـتەوە، بۆیە پێویست ناكات شوفێران نۆرەی دوور و درێژ لە بەردەم بەنزینخانەكان بگرن.
باسیی لەوەش كرد، ئێستە لە ئێواراندا لیستی ئەو بەنزینخانانە بڵاو ناكەینەوە كە بەنزین دابەش دەكەن، چونكە بەشێك لە شوفێران ئۆتۆمبێلەكانیان لە بەردەم ئەو شوێنانە رادەگرت، ئەوەیش كێشەی هاتوچۆ و جەنجاڵیی دروست دەكرد.
باسی لەوەش كرد، بڕیارمان داوە لە بەرەبەیاندا ناوی ئەو بەنزینخانانە بڵاو بكەینەوە كە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەكەن، ئەوەیش وا دەكات ئەو شوێنانە هێندە جەنجاڵی لەسەر نەبێت و شوفێران لە شەودا ئۆتۆمبێلەكانیان لەو شوێنە جێنەهێڵن.