ژنە پەرلەمانتارەكانی نەوەی نوێ‌ داوای پۆست بۆ مێردەكانیان دەكەن

:: PM:09:09:05/04/2026 ‌
چەند ژنە پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ‌ لە پەرلەمانی كوردستان داواكارییەك بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ بەرز دەكەنەوە و داوای پۆست لە حكوومەتی داهاتوودا بۆ هاوسەرەكانیان دەكەن. 

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی نیسان، سەرچاوەیەكی ئاگەدار بە "وشە"ی گوت، چەند ژنە پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ‌ لە پەرلەمانی كوردستان، داواكارییەكیان بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ بەرز كردووە و پێیان گوتووە كە ئەگەر نەوەی نوێ‌ بەشداری لە حكوومەتی كوردستان یان عێراقدا بكات، پێویستە پۆست بە هاوسەرەكانیان بدرێت.

شاسوار عەبدولواحێد هێشتا وەڵامی ئەو داواكارییەی نەداوەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ چاوی كەوتووە بە هاوسەری یەكێك لە ژنە پەرلەمانتارەكانی نەوەی نوێ‌ لە پەرلەمانی كوردستان و ئەوەیش وەك ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی داواكارییەكەیان لەبەرچاو دەگرێت. 

بەڵام لێرەدا كێشەیەكی تر هەیە، پێشتر "وشە" بڵاوی كردبووەوە كە رادەستكردنی 15 كورسیی پەرلەمانی كوردستانی نەوەی نوێ‌ بە یەكێتی لەبەرانبەر ئەوەدابوو شاسوار لە زیندان بێتە دەرەوە، بەڵام گرەنتی بۆ نەوەی نوێ‌ نەكراوە كە هیچ پۆستێكی لەو هاوپەیمانییە بەردەكەوێ‌ یان نا. 




وشە - وشه‌